ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی بێكاركراوی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی دۆخی پیشه‌ییان بوون.
چه‌ند مانگ به سه‌ر كاتی بێكاركردنی ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ر تێپه‌ڕ ده‌بێت و ده‌وڵه‌ت پاش چه‌ند جار خۆپێشاندانی كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان، هه‌وڵی دا له ڕێگه به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌زموونێكی دامه‌زراندن به‌شێك له كرێكارانی له‌سه‌ر كار ده‌ركراو دامه‌زرێنێت، ئێستا یه‌ك ساڵ به سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی حكوومه‌ت دا تێپه‌ڕیوه به‌ڵام هێشتا ئاكامی ئه‌زموونه‌كه و دۆخی پیشه‌یی كرێكاران ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.