ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی ئه‌میركه‌بیر له كاتی سه‌ردانی وه‌زیری كار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون.
كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: به‌شێك له كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده ته‌نیا پێنج ملیۆن تمه‌ن حه‌قده‌ست وه‌ر ده‌گرن و فیشه حقووقیه‌كانیان پیشانی وه‌زیری كاری ڕژیم داوه و وتوویانه ئه‌گه‌ر ئه‌مه كۆیلایه‌تی و چه‌وسانه‌وه نییه ئه‌ی چییه؟