ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كرێكارانی په‌یمانكاری پارسی جنوبی، دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد، خوازیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار، ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كان بوون.
