ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له وێستگه‌كانی “سی،ان،جی” له شاری یاسووج له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له وێستگه‌كانی “سی،ان،جی” له شارستانی یاسووج له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست، نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، نه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، نه‌بوونی بیمه و زیادی ساعه‌تی كار ناڕازین و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كان، وه‌لانانی په‌یمانكار و واژۆكردنی گرێبه‌ست به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ شاره‌داری بوون.
