كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی هێڵی ئاسنی مێحوه‌ری بافق بۆ زه‌ره‌ندی كرمان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌بینه‌ی فه‌نی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئوستانداری كرمان كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردبوو. به وته‌ی ناڕازیان، ٣٥٠ كرێكار له‌و مێحوه‌ره دا كار ده‌كه‌ن و ماوه‌ی ٨ بۆ ١٠ ساڵه سه‌نه‌واتیان په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكاران هه‌روه‌ها خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.