ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی مانگی ڕه‌شه‌مه، ٧٠ كه‌س له كرێكارانی نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی هێڵی چواری میترۆی تاران له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رنه‌گرتنی مافه داراییه‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای شێركه‌تی میترۆی تاران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه سه‌ره‌ڕای داخوازی وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان داوایان كردووه به پێی یاسای كاری ئێران له سه‌ر كاتی خۆی جلی فه‌رمی كاركردن له‌و شێركه‌ته‌یان پێ بدرێت. جێگای ئاماژه‌یه ماوه‌ی سێ ساڵه ئه‌و كرێكارانه هیچ جۆره جلێكی تایبه‌ت به كاركردن له‌و شێركه‌ته‌یان وه‌رنه‌گرتووه و له ناڕه‌زایه‌تی به‌و كێشه‌یه له ١٦ی مانگی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵه‌وه كه‌مپه‌ینی به كار هێنانی جلی شه‌خسیان ده‌ست پێ كردووه.