ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی به‌شی حه‌راسه‌تی پرۆژی میترۆی ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ١١٣ كرێكاری شاغڵ له به‌شی حه‌راسه‌تی میترۆی ئه‌هواز كه به‌بیانووی نه‌بوونی بودجه‌وه ڕاگیراوه، ماوه‌ی یه‌كساڵ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه و ده‌ڵێن: به‌رپرسانی شیركه‌ت هه‌ر جار به‌شێك له‌حه‌قده‌سته‌كانیان پێ ئه‌ده‌ن و ئه‌م شێوه‌ی په‌رداخته كێشه‌ی زۆری بۆ ژیانیان سازكردووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌ر یه‌ك له كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته ٧٠ بۆ ٨٠ ملیۆن تمه‌ن پاره‌یان به‌لای به‌رپرسانی شیركه‌ته‌وه هه‌یه و هه‌ر جار به‌شێكی كه‌میان پێ ده‌ده‌ن كه پێداویستییه‌كانی ژیانیان بۆ دابین ناكات.