كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی “ترانسپۆرت“ی شیركه‌تی مه‌عده‌نی و سه‌نعه‌تی “چادورمه‌لوو“، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له ناڕه‌زایه‌تی به بڕیاری ئیداره‌ی كار له شۆعبه‌ی ٦٨ی دیوانی دادپه‌روه‌ری ئیداری و ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه به دادگای پێداچوونه‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی ناڕازی، به پێی بڕیاری هه‌ر دوو ناوه‌نده‌كه، خاوه‌نكاری ئه‌و شیركه‌ته ده‌بێت له‌گه‌ڵ ٤٥ كرێكاری ئه‌و مه‌عه‌ده‌نه قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆ ببه‌ستێت. به‌ڵام دیوانی دادپه‌روه‌ری ئیداری ئه‌و بڕیاره‌ی پشتگوێ خستووه و په‌روه‌نده‌كه‌ی بۆ دادگای پێداچوونه‌وه ڕاگواستووه. به وته‌ی كرێكاران، ئه‌و كاره ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان كه‌م كرێته‌وه.