كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی به‌شی مه‌خزه‌نه نه‌وتیه‌كانی به‌نده‌ر ماهشههر، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسی پیشه‌ییان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ٣٣ كرێكاری بومی شاغڵ له مه‌خزه‌نه نه‌وتیه‌كانی به‌نده‌ر ماهشههر ماوه‌ی یه‌ك مانگه له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت بكرێت له‌سه‌ر كار دوورخراونه‌ته‌وه و ڕێگه‌یان پێ نادرێت بچنه سه‌ر كاره‌كانیان. به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر خاوه‌نكاری شیركه‌ت و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له به‌نده‌ر ماهشههر به‌ڵێنیان دابوو كه كێشه‌ی كرێكاران چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه و كرێكاران له دۆخێكی سه‌ختی مهعیشهتیدان.
