ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی پووشپه‌ڕ، هه‌زاران كرێكار و خوێندكاری خه‌ڵكی وڵاتی كاستاریكا له ڕێپێوانێكی گه‌وره‌دا، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی خسووسی سازی سندووقی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، بێهداشتی گشتی و پرۆسه‌ی خانه‌نشینی نیشان دا.
ئه‌و ڕێپێوانه له ئامریكاری لایتن به‌دوای دوو مانگرتنی گه‌وره‌ی پێرسۆنێلی بێهداشت و ده‌رمان له چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوو و دژبه خسووسی سازی سیسته‌می په‌روه‌ده‌ی له مه‌دره‌سه و زانكۆكان ئه‌نجام دراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌وڵه‌تی كاستاریكا ده‌ستی كردووه به گۆڕانكاری سیاسه‌تی ئابووری نئۆلیبراڵی له‌و وڵاته و به‌م بۆنه‌وه دۆخی مه‌عیشه‌تی خه‌ڵكی خستۆته مه‌ترسیه‌وه.
