ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی چۆكای ڕزوانشه‌هر له گیلان، دژ به وه‌دی نه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان و خراپی دۆخی ژیانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی كارخانه‌ی چۆكای ڕزوانشه‌هر، بۆ ماوه‌ی زۆرتر له سێ مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و پێدانی حه‌قی بیمه بوون. هه‌روه‌ها ناڕازیان دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان له ئاست ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار به تووندی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.