كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی وه‌به‌رهێنانی مه‌نگه‌نێزی ئه‌زنا له پارێزگای لۆڕستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كارخانه‌ی وه‌به‌رهێنانی مه‌نگه‌نێزی ئه‌زنا ٧٠ كرێكاری هه‌یه و گرێبه‌ستی ٩٠ له سه‌دیان كاتییه، كرێكاران ده‌ڵێن: خاونكار هه‌ر ١٥ ڕۆژ گرێبه‌سته‌كانیان نوێ ده‌كاته‌وه و حه‌قی بیمه‌كانیان له كاتی خۆیدا په‌رداخت ناكات.