كرێكارانی كارخانه‌ی داخراوی نه‌خی پارسیلون له شاری خوڕه‌م ئاباد، ڕۆژی شه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییدا بۆ جارێكی دیكه خوازیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌و كارخانه‌یه و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.
به‌وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ناڕازی، خاوه‌نداریه‌تی ئه‌و كارخانه‌یه له سه‌ره‌تای ساڵی ١٣٨٠ی هه‌تاوییه‌وه به كه‌رتی تایبه‌ت دراوه و له ساڵی ١٣٩٤ی هه‌تاوی بۆ جاری یه‌كه‌م چالاكییه‌كانی به‌ته‌واوه‌تی وه‌ستاوه. جێگای ئاماژه‌یه له ئێستادا ئه‌و كارخانه‌یه به‌هۆی كه‌ڵه‌كه بوونی قه‌رزی بانكی، له لایه‌ن چه‌ند بانكێكه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و به‌و هۆیه‌وه زیاتر له ٥٣٠ كرێكار بێكار كراون.