ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی كارخانه‌ی مسی شه‌هربابه‌ك دژ به نه‌دانی حه‌قده‌ست و داخرانی كارخانه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه هه‌موو مه‌خزه‌نه‌كانی ئاو و ئۆكسیژنیان به‌تاڵ كردووه و به بێ ئه‌وه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران بده‌ن، درگای ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه‌یان داخستووه. كرێكاران ده‌ڵێن: له كاتی شه‌ڕ دا بێكار كراون و هیچ داهاتێكیان بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان نییه.