كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری ماده‌ی خۆراكی كه‌یوان له هه‌مه‌دان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی جۆه‌زه‌ردان، دژ به نه‌دانی داخوازیی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی كرێكاران، كارخانه‌ی كه‌یوان به‌رهه‌مهێنه‌ری شیرینی و شۆكۆلاته و پێشتر ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ كارگه‌ری هه‌بووه، به‌ڵام پاش ڕاده‌ستكردنی ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه به كه‌رتی تایبه‌ت، زۆربه‌ی كرێكاران بێكار كراون و ئێستا ٤٣ كرێكار له‌و ناونده كار ده‌كه‌ن. ئه‌و كارخانه سه‌ر به هۆڵدینگی دارووگه‌ره كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵه تووشی كێشه‌ی دارایی بووه و به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه له پێدانی حه‌قده‌ست و بیمه‌ی كرێكاران خۆده‌بوێرن.