کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی مه‌مه‌سه‌نی

اعتراض کارگران کارخانه قند ممسنی

ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی مه‌مه‌سه‌نی هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شاری ڕۆسته‌م، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی پووشپه‌ڕ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌بوونی به‌ڵێنی به‌رپرسانی ڕژیم سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و كارخانه‌یه‌ كۆ بوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌و كۆبوونه‌وه‌دا كرێكاران خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌و كارخانه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و كارخانه‌یه‌ بوون و داوای وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان كردووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ به‌رپرسانی ڕژیمی ئوستانی فارس له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌رده‌وام به‌ڵێنی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كارخانه‌یان به‌ كرێكاران داوه‌ به‌ڵام هه‌تا ئێستا به‌ داخراوی ماوه‌ته‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ لانیكه‌م ١٥٠٠ كرێكار له‌و كارخانه‌یه‌ كاریان ده‌كرد كه‌ به‌ داخستی سه‌رجه‌میان بێكار بوونه‌.