کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی سیادین له‌ ئه‌بهه‌ر

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی سیادین له‌ ئه‌بهه‌ر 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی فولادی سیادینی ئه‌بهه‌ر له‌ ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌ وته‌ی ناڕازیان، به‌رپرسانی شیركه‌ت هێشتا حه‌قده‌ست و ئیزافه‌كاری مانگه‌كانی گوڵان و جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵیان په‌رداخت نه‌كردووه‌ و كاتێك كرێكاران داوای داخوازییه‌كان كردووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه‌ بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵیان هێناوه‌ته‌وه‌.