کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی خه‌زه‌ری گیلان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی خه‌زه‌ری گیلان 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كرێكارانی ناڕازی له‌ كارخانه‌ی فولادی خه‌زه‌ری گیلان له‌ ڕه‌شت دژ به‌ پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان له‌ به‌رده‌م كارخانه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیبه‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی كارخانه‌كه‌، خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، په‌رداختی ئیزافه‌كاری و كارانه‌، پێدانی سه‌ختی كار، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.