ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی خه‌زه‌ر له پارێزگای گیلان له ئاست بیلاته‌كلیف بوون و جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكاران، شیركه‌تی توانه‌وه‌ی ئاسن و به‌رهه‌مێهنانی فولادی خه‌زه‌ر به‌هۆی قه‌رزداربوون به ئیداره‌ی به‌رق داخراوه له حاڵكێدا، هێشتا حه‌قده‌ست و مه‌زایای چه‌ند مانگی كرێكاران نه‌دراوه. ئێستا كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه و هیچ به‌رپرسێك بایه‌خ به كێشه و گرفته‌كانیان نادات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، كرێكاران له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراون و له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.