ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ٣٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی فوولادی كه‌ویری دامغان له‌ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٣٠٠ كرێكاری ئه‌و كارخانه‌یه سێ شیفت كار ده‌كه‌ن به‌ڵام ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان زۆر له‌خواره‌وه‌یه و چاوه‌ڕێی به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان ده‌كه‌ن. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: به‌رپرسانی شیركه‌ت پێشتر به‌ڵێنیان دابوو ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه به‌ڵام له ئه‌نجامدانی خۆده‌بوێرن.