ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی كارون ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، به كۆبوونه‌وه له شوێنی كاره‌كه‌یان له به‌رانبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٧ كه‌س له هاوكارانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی خێرای ئه‌و كه‌سانه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه له ناڕه‌زایه‌تی به ڕێگری كردن له چوونه‌سه‌ركاری یه‌كێك له هاوكاره‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و دواتر له لایه‌ن خاونكاره‌كه‌یانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركران و زیندانی كردنیان لێكراوه. جێگای ئاماژه‌یه پاش پێداگری كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه له‌سه‌ر كۆ بوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینیان، هێزی ئینتزامی ڕژاوه‌ته شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه و ٧ كرێكاریان ئه‌و كارخانه‌یه له لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.