ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی كارخانه‌ی دارووگه‌ر له ڕه‌شت له ئاست وه‌ر‌نه‌گرتنی شه‌ش مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، زۆربه‌ی پێرسۆنێلی ئه‌و كارخانه‌یه ١٠ بۆ ١٥ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه و هێشتا ئیزافه حه‌قده‌ستی ساڵی تازه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و خاونكار ده‌یه‌وێت حه‌قده‌ستی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی پاریان پێ بدات. شایانی باسه كه كارخانه‌ی دارووگه‌ر له ڕه‌شت سه‌ر به هۆڵدینگی دارووگه‌ره و ماوه‌ی دوو ساڵه تووشی قه‌یرانی دارایی بووه و له ئێستا ته‌نیا ٣٠ بۆ ٤٠ كرێكار له كارخانه‌ی دارووگه‌ری ڕه‌شت دا كار ده‌كه‌ن.