ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌كراوی كارخانه‌ی دارووگه‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیف بوونیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، كارخانه‌ی دارووگه‌ر له سه‌ره‌تای مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه تووشی قه‌یرانی دارایی بووه و چه‌ند جار كار و چالاكییه‌كانی ڕاگرتووه. به‌هۆی ئه‌و دۆخه خراپه ئابوورییه‌ی كارخانه تووشیاری بوو، له سێ كاتی جیاوازدا زۆربه‌ی كرێكاران له‌سه‌ركار ده‌ركران و له كۆتایی دا ته‌نیا ٣٣ كرێكار گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. ئێستا ٥٥ كرێكار به پێشینه‌ی ١٠ بۆ ٢٥ ساڵ سكاڵایان دژبه خاوه‌نكار تۆمار كردووه و داوای په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.