کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی قه‌راردادی شیركه‌تی كاره‌با له‌ كرماشان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی قه‌راردادی شیركه‌تی كاره‌با له‌ كرماشان 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی قه‌راردادی شیركه‌تی كاره‌بای وه‌زاره‌تی وزه‌ له‌ كرماشان دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازیان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دژ به‌ كه‌مبوونی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و هه‌روه‌ها نه‌بوونی بیمه‌ی ده‌رمانی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.