کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فه‌ڕانسه‌و‌ی دژ به‌ داخرانی دوو كارخانه‌ی لاستیك سازی

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فه‌ڕانسه‌و‌ی دژ به‌ داخرانی دوو كارخانه‌ی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له‌ڵ دوو كارخانه‌ی‌ لاستیك سازی فه‌ڕانسه دژ به‌ بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و دوو شیركه‌ت بۆ ڕاگرتنی كار و چالاكییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، كارخانه‌ی لاستیك سازی میشلن به‌ ٢٠ هه‌زار كرێكاره‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌هۆی نه‌بوونی توانای كێبه‌ڕكێ له‌گه‌ڵ كارخانه‌كانی لاستیك سازی له‌ شه‌رقی ئاسیا و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان چی تر ناتوانێت درێژه‌ به‌ چالاكییه‌كانی بدات و به‌ زوویی به‌ ته‌واوی داده‌خرێت. ڕۆژی ڕابردوو كرێكارانی كارخانه‌ی میشلن به‌ بریاری  كۆنفدراسیۆنی سه‌راسه‌ری كرێكارانی فه‌ڕانسه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به‌ ئاگردانی لاستیك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ شه‌ڕ هاتن. شایانی باسه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل له‌ ئاڵمانیش ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ هۆی كێشه‌ی دارایی، چوار هه‌زار و ٧٠٠ كرێكاری له‌سه‌ركار ده‌ر ده‌كات.