ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی فه‌زای سه‌وز و به‌شی پاككه‌ره‌وه‌ی شاره‌دای شاری چابه‌هار له به‌رانبه‌ر هه‌بوونی نایه‌كسانی و نابه‌رابه‌ری ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو شاره‌داری شاری چابه‌هار حه‌قده‌ستی كۆمه‌ڵێك كرێكار كه خزمایه‌تیان له گه‌ڵ به‌رپرسه‌كانی ئه‌و شاره‌داریه هه‌یه زیاد كردووه و كرێكارانی دیكه هێشتا به‌كه‌مترین ئاستی حه‌قده‌ست خه‌ریكی كارن. ئه‌و كرێكارانه به‌هۆی كه‌مبوونی ئاستی حه‌قده‌ست و گران بوونی مادده خۆراكیه‌كان و هه‌ڵاوسان له بازاڕه‌كاندا، ژیانیان تووشی گرفت بوه‌ته‌وه و له دۆخێكی ناڵه‌باردا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.