ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی دوورگه‌ی سیری بۆ جارێكی دیكه دژ به دۆخی سه‌ختی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، پێدانی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.