به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری ڕۆیته‌رز، سه‌دان كرێكاری زه‌نجیره فرۆشگاكانی “اچ و ام” له ئیسپانیا له ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ جۆزه‌ردانه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری ئه‌و شیركه‌ته سویدیه له شاری مادرید مانیان گرتووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كرێكارانی زه‌نجیره فرۆشگاكانی “اچ و ام” خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كارن و ماوه‌ی دوو ڕۆژه فرۆشگاكانی ئه‌و شیركه‌ته‌یان به مانگرتن داخستووه. جێگای ئاماژه‌یه كه بۆ ڕۆژانی ٢٢ تا ٢٦ی ژوونی ئه‌مساڵ بڕیاره به‌پێی بانگه‌وازی دوو ئیتحادیه‌ی كرێكاری “كۆكۆ” و “یوو.جی.تی” ئیسپانیا، ٤ هه‌زار كرێكاری سه‌نعه‌تی پۆشاك مان بگرن.
