كرێكارانی شێركه‌تی داروگه‌ر له شاری ڕه‌شت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ستی ٤ مانگی ڕابردوو و حه‌قی بیمه‌كانیان له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شێركه‌ته‌وه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كرێكارانه كه له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و شێركه‌ته‌دا خه‌ریكی كارن، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوییه‌وه هه‌تا ئێستا هیچ جۆره حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه و حه‌قی بیمه‌كانیانیش په‌رداخت نه‌كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته چه‌ندین جار له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و كارخانه‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركرانیان لێ كراوه و به هۆكاری نه‌زانراو له ئێستادا كار له به‌شی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و شێركه‌ته وه‌ستاوه.