كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شێركه‌تی ئێران كاوه‌ی سایپا ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، بۆ جارێكی ترنه‌چوونه سه‌ر كاره‌كانیان و مانگرتنیان ڕاگه‌یاند.
كرێكارانی ناڕازی ده‌یانه‌ویست له به‌رانبه‌ر شێركه‌تی سایپا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ببه‌ن كه‌چی به‌ڕێوبه‌رانی شێركه‌تی ئێران كاوه‌ی سایپا ئیزنی چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان به‌و كرێكارانه نه‌داوه و ڕێگریان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌دا كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته چه‌ندین جار له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مبوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیووه به‌ڵام به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و شێركه‌ته هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئه‌و كرێكارانه نه‌گرتووته به‌ر.