کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی پویانه‌خی ئیلام

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی پویانه‌خی ئیلام 1

ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی شیركه‌تی پویانه‌خ له‌ شاری ئیلام دژ به‌ پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ و ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ئه‌و واحده‌ و هه‌روه‌ها جیاكاری له‌ حه‌قده‌سته‌كاند خوازیاری یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته‌، دابین كردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ئه‌و واحده‌ و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ داخوازییه‌كانی كرێكاران بوون.