ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت و گازی پارسی جنوبی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتییه‌كانی عه‌سه‌لوویه، كه‌نگان و پاڵاوگه‌كانی دووهه‌م و ١١م، دژ ببه وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
كرێكارنی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پڕه پاره‌یه كه وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ته‌وه، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گازی ئێران ، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی نه‌وت و گاز و هه‌روه‌ها پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.