ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت و گازی ئاغاجاڕی دژ به نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئه‌منیه‌تی شوێنی كاری كرێكاران، له ساڵانی ڕابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته تووشی ڕووداوی كار بوون و یان گیانیان له ده‌ست داوه یان به سه‌ختی بریندار بوون. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار، ئیمكاناتی ڕیفاهی، بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ بوون.