به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كرێكارانی شیركه‌تی كیش چوب له پارێزگای هورموزگان، به هۆی خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین و ته‌نانه‌ت توانای دابینكردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. هاوكات كرێكاران خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.
