ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شیركه‌تی كۆمباین سازی سه‌هه‌ندی ته‌ورێز له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی ٤ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كارخانه‌ی كۆمباین سازی سه‌هه‌ندی ته‌ورێز پێشتر ٥٠٠ كرێكاری هه‌بووه و له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی كێشه و گرفته ئابوورییه‌كان، ڕێژه‌ی كرێكاران بۆ ٥٥ كه‌س كه‌م كراوه‌ته‌وه، ئێستا كرێكارانی ئه‌و كارخانه ماوه‌ی چوار مانگه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.