کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی كاشیسازی زامن پاژ له‌ نه‌یشابوور

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی كاشیسازی زامن پاژ له‌ نه‌یشابوور

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شیركه‌تی كاشیسازی زامن پاژی نه‌یشابوور دژ به‌ داخرانی ئه‌و كارخانه و بێكاركردنی ٢٣٠ كرێكار له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ وته‌ی كرێكاران، داخرانی ئه‌و كارخانه كه‌ تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی داهاتی كرێكارانه‌، به‌هۆی بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با بووه‌ و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و دۆخی مه‌عیشه‌تی ٢٣٠ كرێكاری خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. ناڕازیان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری نه‌یشابوور خوازیاری كرانه‌وه‌ی كارخانه و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.