ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی خه‌رمانان، كرێكارانی شیركه‌تی كارتۆنی ئێران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شیركه‌تی كارتۆنی ئێران سه‌ر به “مێهدی حه‌داد عادڵ” برای “غوڵامعه‌لی حه‌داد عادڵه” كه له مه‌جلیسی ڕژیم دا كار ده‌كات و ماوه‌ی سێ مانگه نانی ٥٠٠ بنه‌ماڵه‌ی بڕیوه. كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه مانیان گرتووه و داوای پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا هیچ به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تی نه‌چووه به‌ده‌م داخوازییه‌كانیانه‌وه.
