ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی قه‌ندی خاوه‌رمیانه دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به ژیان و مه‌عیشه‌تیان، له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان و هه‌وره‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كرێكارانی له سه‌ر كار ده‌ركراو بۆ سه‌ر كاره‌كانیان، به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه.
