ڕۆژی ڕابردوو كرێكارانی شیركه‌تی فولادی سیادنی ئه‌بهه‌ر دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی شیركه‌ته‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان پاش مانگرتنه‌كانی كرێكاران بوون.