ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شیركه‌تی عۆمه‌راب له شارستانی سه‌رپێڵی زه‌هاو، دژ به كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی شاغڵ له ئه‌و شیركه‌ته ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٤ مانگه له لایه‌ن به‌رپرسانی شیركه‌ته‌وه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی زۆر خراپی مه‌عیشه‌تیدا ده‌ژین. له به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا كرێكاران خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار و بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانی كرێكاران بوون.
