ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی سیمین سپاهانی چابه‌هار له ئاست دۆخی سه‌ختی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، شیركه‌تی سیمین سپاهان له بیابانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شارستانی چابه‌هار هه‌ڵكه‌وتووه و خاوه‌نكار كارگه‌ران ناچار ده‌كات به بێ ئیمكاناتی ڕیفاهی له دۆخێكی سه‌ختدا كار بكه‌ن. كرێكارێك له‌و باره‌وه وتی: وێڕای سه‌ختی كاره‌كه‌یان، ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كان زۆر كه‌مه و ئه‌و خۆراكه‌ی به كرێكاران ده‌درێت، كواڵێتیه‌كه‌ی زۆر نزمه و كرێكاران له گه‌رمای سه‌رووی ٥٠ پله‌یی دا تووشی نه‌خۆشی ده‌بن.