ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی خزمه‌تگوزارییه هه‌واییه‌كانی سامان له فڕۆكه‌خانه‌ی مێهرئابادی تاران، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانی كرێكاران و هه‌روه‌ها ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.
