ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی كارخانه‌ی “تێكسۆن” له ئه‌مریكا و به‌ریتانیا دژبه بڕیاری خاون شیركه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی كارخانه بۆ قاڕه‌ی ئاسیا، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی پێڵاوی “تێكسۆن”، بڕیاری داوه كارگه‌كانی له شاره‌كانی “ئێسكلتۆن” و “كلیوله‌ند”ی به‌ریتانیا و هه‌روه‌ها “ئۆهایۆ”ی ئه‌مریكا، به بیانووی هه‌بوونی هێزی كاری هه‌رزان، بۆ قاڕه‌ی ئاسیا بگوازێته‌وه. ئه‌و بڕیاره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت، ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كرێكارانی لێكه‌وتۆته‌وه و ڕۆژی شه‌ممه سه‌دان كرێكار له‌و سێ شاره له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌ت كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.