ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگای ئاسنی لوڕستان، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی شیركه‌ته‌وه، له دۆخێكی زۆر خراپی ئابوورید ده‌ژین و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه.
