کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی “ئاواگوسته‌ری ئه‌روه‌ند”

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی ئاواگوسته‌ری ئه‌روه‌ند 2

كرێكارانی شیركه‌تی “ئاواگوسته‌ری ئه‌روه‌ند” سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ژیان و پیشه‌ییان ناڕازین و بۆ ماوه‌ی زۆرتر له‌ پێنج مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران سه‌باره‌ت به‌ نه‌دانی حه‌قده‌سته‌ دواكه‌وتووه‌كانیان، په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانین و هه‌روه‌ها هاوسان نه‌بوونی حه‌قده‌ستیان له‌ گه‌ڵ ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ناره‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌. كرێكارانی ناڕازی ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ نه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان، كارانه‌، حه‌قی بیمه‌كانیان و هه‌روه‌ها نه‌ورۆزانه‌، له‌ ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كان سكاڵایان تۆمار كردووه‌، به‌ڵام به‌ هۆی بایه‌خ نه‌دانی ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كان، هێشتا نه‌یانتوانییوه‌ مافی خۆیان وه‌رگرن.