به‌یانی سێشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی نه‌وتی “ئایتوكی ئێران” له ناوچه‌ی ئازادگان، له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی “ئایتوكی ئێران” به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا بوون. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها داویان كرد ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتیان بۆ دابین بكرێت و كێشه و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت.