كرێكارانی شاغڵ له ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاری سنه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پێرسۆنێلی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاری سنه ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایای پیشه‌ییان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین. به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست نه‌یانتوانیوه پێداویستیه‌كانی ژیان دابین بكه‌ن و ژیانی هاوبه‌شی به‌شێك له هاوكاره‌كانیان تێك چووه و ئاماری جیابوونه‌وه‌ی خێزانی له نێو كرێكارانی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.