كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌ی جاده‌سازی چابه‌هار بۆ ئێرانشار، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان، دژ به نه‌دانی حه‌قده‌ست كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، كرێكارانی شاغڵ له‌و پڕۆژه ماوه‌ی دوو مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین. ناڕازیان پاش مانكرتن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا خوازیاری پێدانی داخوازی دواخراو، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.