كرێكارانی شاغڵ له پاڵاوگه‌كانی فه‌جری جه‌م، ڕۆژی سێشه‌ممه 19ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكاران له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، وه‌لانانی جیاوازی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژكار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.