كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی موخابراتی بووشێهر، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ، له ئاست نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی موخابراتی بووشێهر له سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٤ی هه‌تاوییه‌وه حه‌قی بیمه‌ی پێرسۆنێلی ئه‌و شیركه‌ته‌یان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كردووه و كرێكاران به‌هۆی گرانی ده‌رمان و نه‌بوونی بیمه، ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.